بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حسین ئەلعەزی جێگری وەزیری دەرەوەی یەمەن وتیشی بە داخەوە شایەتی ئەوەین کە ئەنجومەنی ئاسایش بەو ئاستە لە سەرشوڕی دەست ئەداتە ڕاگەیاندنی هاودەنگی لە گەڵ بکوژان ودەسدرێژکاران و بنپێی کەرانی یاسا نێونەتەوەییەکان .
ئەلعەزی وتیشی پاراستنی دەسەڵاتداریەتی ی یەمەن و ڕێز لێگرتنی بۆ سەنعا گرینگە .
جێگری وەزیری دەرەوەی یەمەن بە وتنی ئەوەی کە پێویستە ڕێز بگیردرێت لە سنووری ئاوە ناوچەییەکانی یەمەن جەختی کرد : وڵاتەکەی ئەومافەی بووە کە کەشتی سەربازیی ئیمارات بکاتە ئامانج بەڵام وەها کارێکی نەکردووە وتەنیا کەشتیەکەی ڕاگرتووە .
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە وتنی وردەکاریگەلی ڕاگرتنی کەشتی سەربازی ئیمارات وتبووی کەشتی ئیماراتی هەڵگری جۆرەکانی چەک وچۆڵ و کەرەستەی سەربازی بوو و تەنیا بۆ کوشتاری خەڵکی یەمەن نێردراوە .
342/